بەبۆنەی كۆچی دوایی دایكی، سەرۆك بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە دكتۆر محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەربەرهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە كرد و هاوخەمیی خۆی پێڕاگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی ئایاری 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە کرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی و هاوخەمیی خۆی بە دکتۆر محەمەد شوکری و خانەوادەکەیان ڕاگەیاند بۆ کۆچی دوایی دایکییان.