ئێوارەی یەکشەممە 27ی 4ی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، بەشداریی لە ڕێوڕەسمێکی کونسوڵخانەی گشتیی شانشینی هۆڵەندا کرد، کە بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی شا و ڕۆژی نیشتمانیی ئەو وڵاتە ڕێکخرا بوو.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە ئەدریان ئایسلستین کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا و ستافی کونسوڵخانە کرد و هيوای سەرکەوتنی لە پێناو زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە بۆ خواستن.











