سەرۆک مەسعود بارزانی لە پلاتفۆرمی ئێکس لە یادی پەنجاویەکەمین ساڵرۆژی تاوانی بۆردومانکردنی قەڵاتزێ و زانکۆی سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئەمرۆ پێنجشەممە 24ی نیسانی 2025،سەرۆک بارزانی لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردەوە:لە پەنجاویەكەمین ساڵڕۆژی تاوانی بۆردومانكردنی قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانیدا سڵاو بۆ گیانی شەهیدان و قوربانیانی ئەو كارەساتە دەنێرین. ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە بەڵگەیەكی ترە لە دڕندەیی و بێباكیی ڕژێمی پێشووی عێراق. تاوانێكی ڕوون و ئاشكرا بوو لە دژی خەڵكی مەدەنی و هەرگیز لەیاد ناكرێت.