سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لە ساڵیادی هەردوو كارەساتی بۆردومانکردنی قەڵادزێ گوللـەبارانکردنی ڕاپەڕین لەلایەن رژێمی بەعسەوە بڵاو كردەوە و دەڵێت: “بە شکۆدارییەوە یادیان دەکەینەوە.”
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/4/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) بڵاو كردەوە و دەڵێت: “لە 51ەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ و 43یەمین ساڵیادی گوللـەبارانکردنی ڕاپەڕین و خۆپێشاندانی قەڵادزێ لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە، سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەردوو کارەساتەکە دادەنوێنین و بە شکۆدارییەوە یادیان دەکەینەوە.”