به‌یانی ئه‌مڕۆ كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی كه‌ركوك به‌ناوی یادگار نوری به‌هۆی توشبوونی به‌ تای خوێن به‌ربوون گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان  یادگار نوری ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ ژێر چاودێری چڕدایه‌.

به‌هۆی‌ تێكچوونی‌ باری‌ ته‌ندروستیشیه‌وه‌، به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ناوبراو گیانی‌ له‌ده‌ست دا.

ئه‌و كارمه‌نده‌ی‌ ته‌ندروستی‌ كه‌ركوك، خه‌ڵكی گوندی خدر شیرینی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی شوانه‌.

یادگار نووری لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتیی کەرکووک پەرستار بووە و لە تووشبوویەکی دیکە کە لەو نەخۆسخانەیە خەوێندراوە، نەخۆشییەکەی بۆ گواستراوەتەوە.