خەبات: په‌ری محه‌مه‌د:- چاودێرێكی سیاسی له ئەمه‌ریکا ده‌ڵێت، سەردانی محەمەد شیاع ئه‌لسودانی بۆ هەرێمی کوردستان، بیگومان لە چوارچێوەی گوشاری ڕاستەوخۆی ئەمه‌ریکا بووه و دەشڵێت، لەم قۆناغەی ئێستادا، هه‌رێمی کوردستان دەبێت بە ئاگادارییەوە له بواره‌كانی سیاسی و دیپلۆماسی هەنگاو بنێن بۆ دروستکردنی هەماهەنگیی نێودەوڵەتی.
جه‌مال حه‌مەڕه‌شید چاودێری سیاسیی له ئەمه‌ریکاوه تایبەت بە خەبات ڕایگەیاند: بێگومان، هەرێمی کوردستان پێگەیەکی گرنگی هەیە لە ڕووی ستراتیژیی ناوچەکەوە، بەتایبەتیش لە کۆی ململانێ ناوچەیی و نیودەوڵەتییەکاندا. ئەمه‌ریکا خوێندەوەیەکی تایبەتی بۆ ناوچەکە کردووە و، هەرێمی کوردستانیش یەکێک لەو ناوچە ستراتیژییانەیه کە دەتوانێت ڕۆڵی گرنگ لە هاوبەشکردنی چاکسازییە سیاسییەکان و بەرەوپێشبردنی ئاسایش و بەهێزکردنی ناوچەکە بگێڕێت.
ئه‌و چاودێره سیاسییه دەشڵێت: ئەو پەیوەندییه تەلەفۆنییەی نێوان وەزیری دەره‌وەی ئەمه‌ریکا و سەرۆک وەزیران مه‌سرور بارزانی، نیشانه‌ی ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ستراتیژیی سیاسیی ناوچەکە دایە. ئەمه‌ریکا، هه‌روه‌ها وەک هاوپەیمانێکی گرنگ ئه‌مه‌ریكا سەیری هه‌رێمی کوردستان دەکات، كه بەهۆی شوێن و جوگرافیایەوە دەتوانێت ببێت بە شتێکی گرنگ لە ستراتیژیی ئه‌وان. بۆیە ئەمه‌ریکا بەتایبەتی لە نێوان گەورەترین وڵاتە زلهێزەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پشتیوانی لەکوردستان دەکات ، گرنگە ئێمەش بتوانین بەرژەوه‌ندییەکانی خۆمان بزانین.
جه‌مال حه‌مەڕه‌شید ئەوەشی خستە ڕوو: سەردانی محەمەد شیاع ئه‌لسودانی بۆ هەرێمی کوردستان، بیگومان لە چوارچێوەی گوشاری ڕاستەوخۆی ئەمه‌ریکادا ڕووی دا، وەکو دەزانین کوردستان بەبێ پاڵپشتییەکی وەکو ئەمە، دەکرێت دیسان بکەوێتە ناو دۆخێکی ناخوازراو و مەترسیدار. وەکوو لە ماوەی ڕابردوودا حکوومەتی عێراق هەوڵی بەبرسی کردنی هاووڵاتییانی داوە لە کوردستان، بۆیە ئەم پشتیوانییە گرنگە بە تایبەتی ئەمه‌ریکا، کە دەتوانێت ڕێککەوتن و هاوپەیمانییەکان بپارێزێت.









