دوای ئەو دەنگۆیانەی بڵاوكرانەوە گوایە فرانك دی یۆنگی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە لە وەرزی داهاتوو یانە كەتەلۆنییەكە جیدەهێڵێت، میدیاكانی نزیك لە بەرشلۆنە ئەو هەواڵانەیان رەتكردەوە و ڕایانگەیاند كە دی یۆنگ هەر لە كەتەلۆنیا دەمێنیتەوە. میدیاكانی كەتەلۆنیا بڵاویان كردەوە كە فرینكی دی یۆنگ بە بریكارەكەی خۆی گوتووە، كە بەهیچ شێوەیەك لە یانەی بەرشلۆنە ناڕوات، هەروەها بریكارەكەی گوتی: دی یۆنگ پلانی ئەوەیە كە وەرزێكی دیكە لەگەڵ یانەكە بەردەوام بێت.