دوای ئەوەی یانەی وەرزشی دهۆك لەمیانی یاریی چوونی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو، توانی لە ناو كوێت خاڵێك لە یانەی قادسیەی كوێتی وەرگرێت، لە بەدەستهێنانی ناسناوەكە نزیك دەبێتەوە، چونكە یاریی گەڕانەوە لە 15ی ئەم مانگە لە ناو یاریگای دهۆك دەبێت.
بەمەش یانەی دهۆك لە بەردەم هەلێکی مێژووی دایە كە وەك یەكەمین یانەی كوردستانی و عێراقی بتوانێت بۆ یەكەمین جار ناسناوەكە بباتەوە.