له خۆپێشاندانێكدا، داوای دوورخستنه‌وه‌ی حه‌ماسیان كرد و هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی به‌سه‌ر غه‌زه‌دا هاتووه، خسته پاڵ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه.
سه‌تان كه‌س له خۆپێشاندانه‌كه به‌شدار بوون، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ده‌مامكداری حه‌ماس پێشیان لێ گیرا و به‌و دار و ئامێرانه‌ی چه‌كداره‌كان به‌ده‌ستیانه‌وه بوو، هه‌وڵ درا بڵاوه به خۆپێشانده‌ران بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. ده‌گوترێ خه‌ڵكێكی زۆر له ترسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی حه‌ماس نه‌یانوێراوه له‌و خۆپێشاندانه‌دا به‌شداری بكه‌ن.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كۆمه‌ڵێك گرته‌ی ڤیدیۆیی بڵاو كراونه‌ته‌وه كه ده‌یسه‌لمێنن دانیشتووانی باكوری غه‌زه، له شه‌قامه‌كانی بێت لاهیا دروشمیان دژی حه‌ماس به‌رز كردووه‌ته‌وه و به‌یه‌كه‌وه هاوار ده‌كه‌ن ”حه‌ماس بۆ ده‌ره‌وه”
هه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌شێك له لایه‌نگرانی حه‌ماس، ئه‌و خۆپێشانده‌رانه‌یان به ناپاك ناو برد و ره‌خنه‌ی توندیان لێیان گرت، به‌ڵام تا ئێسته حه‌ماس به فه‌رمی هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه.
ئه‌و خۆپێشاندانه رۆژێك دوای ئه‌وه كرا كه چه‌كدارانی گرووپی جیهادی ئیسلامی، ژماره‌یه‌ك هاوه‌ن و مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی ئیسرائیلی لێ كه‌وته‌وه و داوا كرا خه‌ڵك له به‌شێك له ناوچه‌كانی باكوری غه‌زه دوور بكه‌ونه‌وه و ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش تووڕه‌یی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له حه‌ماسی به‌دواوه بوو.