سەلام عەبدوڵڵا
له ساڵی 2014دا به فه‌توایه‌كی مه‌رجه‌عی ئایینی ئایه‌توڵڵا سیستانی، حه‌شدی شه‌عبی دامه‌زرا، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه سوپای عێراقی نه‌یده‌توانی به باشی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا بكات، كه‌وا پێشبینی ده‌كرا دوای ئه‌و شه‌ڕه حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و دووباره سوپا ئه‌ركی به‌رگری له عێراق و مه‌ترسییه‌كانی، بگرێته‌وه ئه‌ستۆ، به‌ڵام ئه‌و پرۆسه‌یه به‌و شێوه‌یه ده‌رنه‌چوو، چونكه وا له ساڵی 2025 داین و حه‌شد هه‌ر ماوه، هه‌رچه‌نده ئێستا له ژێر گوشاری به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكادا كه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شد ده‌كات، به‌نیازن حه‌شد له ڕێگه‌ی بڕیارێكی په‌رله‌مانه‌وه بكه‌نه‌وه به به‌شێك له سوپای عێراقی كه بڕواناكرێ ئه‌مه‌ریكا ئه‌و جۆره چاره‌سه‌ره قبوڵ بكات، به‌و پێیه‌ی حه‌شد ئه‌مڕۆ هێزێكی گه‌وره‌ی پاره‌دار و پڕچه‌كه، چونكه ئێستا ژماره‌یان زیاتره له 169200 چه‌كداره به‌پێی ئاماره‌كانی ساڵی 2024.
ئه‌مه له كاتێكدایه، میزانییه‌یه‌كی زه‌به‌لاحیش بۆ ئه‌م حه‌شده ته‌رخان كراوه كه ده‌ورووبه‌ری 3 ملیار دۆلاره. ئه‌م حه‌شده پێكهاتووه له (67) گرووپی جیا جیا و له‌ژێر ناوی جیادا كه هه‌ندێك له‌م گرووپانه خراونه‌ته لیستی تیرۆر، ئه‌مه‌ریكاش حزبوڵڵای عێراقی له ساڵی 2009 خستۆته ئه‌و لیسته‌وه و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی خه‌زعه‌لیش له 2020ه‌وه له‌و لیسته‌دایه. هه‌ندێك له‌م گرووپانه به قسه‌ی خۆیان فه‌رمان له ده‌ره‌وه وه‌رده‌گرن و ئاماده‌نین هیچ فه‌رمانێك له كه‌سی دیكه‌وه وه‌ربگرن و هیچ حسابێكیش بۆ فه‌رمانی سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كانی سوپا كه سه‌رۆكوه‌زیرانه ناكه‌ن و به ئاره‌زووی خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن.
ڕاسته ئه‌م حه‌شده به فه‌رمان و بڕیارێكی په‌رله‌مانی عێراقی ده‌رچووه و كراوه‌ته به‌شێك له سوپای عێراق، به‌ڵام به كردار واده‌رنه‌چوو، چونكه ئه‌وانه هه‌رگیز به بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌ڵسوكه‌وتیان نه‌ده‌كرد و به‌ڕاشكاوی سه‌رپێچییان له‌هه‌ر بڕیارێكی ده‌كرد، كه دیاره ئه‌م ڕاستییه‌ی لای خه‌ڵكی عێراق و وڵاتانیش به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا شاراوه نه‌بوو.
ئێستا كه جارێكی دیكه په‌رله‌مانی عێراقی له هه‌و‌ڵدایه بۆ ئه‌وه‌ی به بڕیارێكی تر بیانخاته‌وه نێو سوپای عێراقی و فه‌رمان له سه‌رۆكوه‌زیران وه‌ربگرن و ببنه به‌شێك له سوپای عێراقی، كه هه‌ندێك له‌و گرووپانه هێشتا له لیستی تیرۆردان، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌مه‌ریكا به‌و گه‌مه ئاشكرایه بڕوا ده‌كات؟! هه‌تا ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی عێراق و په‌رله‌مانه‌كه‌شی به‌و گه‌مه‌یه بڕوا بكه‌ن و ئه‌و جۆره بڕیاره بده‌ن؟ چونكه ئه‌مه جاری دووه‌مه په‌رله‌مانی عێراق له‌و شێوه‌یه بڕیار بدات.