وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێكی فەرمیدا ئاشكرای كرد، ڕێكارەكانی ناردنی تەمویلی مووچە تەواو كرا و سبەی تەمویلی دەخرێتە سەر هەژماری بانكییان.

ئەمڕۆ سێشەممە 25/3/2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی فەرمیی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: “کەمێک لەمەوبەر، سەرجەم ڕێکارەکانی ناردنی تەمویلی مووچە کە بڕەکەی 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و 779 دینارە، وەكوو تەمویلی مووچەی مانگی سێ (ئادار)ی مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراقەوە تەواو کرا.”

لە ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی داراییدا ئاماژە بەوەش دراوە: “بڕیارە سبەی پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.”