ئەمڕۆ دووشەممە 24ی 3ی 2025 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردان و بانهگێشتێکی فەرمی گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ و لەگەڵ گەیشتنی لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالسانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی قەتەڕ کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای تاووتوێکردنی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچە ، بیروڕاشیان لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی قەتەڕ ئاڵوگۆڕ کرد.