ماوه‌ی 10 رۆژه ئه‌مریكا پێگه‌ی حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن بۆردومان ده‌كات و ئه‌مجاره‌یان له هه‌ردوو شاری سه‌نعا و سه‌عده، چه‌ند كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حووسیه‌كانی بۆردومان كرد.
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی ئاداری 2025، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له چوار هێرشی ئاسمانی‌دا بۆردومانی ژماره‌یه‌ك له كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حووسیه‌كانی له هه‌ردوو شاری سه‌نعا و سه‌عده و هه‌روه‌ها بۆردومانی سه‌ربازگه‌یه‌كی حووسیه‌كانی له سه‌حار كرد و كۆگایه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ش له‌نێو بردران.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه دوێنی حووسیه‌كان گه‌وره كه‌شتییه‌كی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مریكییان و هه‌روه‌ها فڕۆكه‌خانه‌ی یافایان له ئیسرائیل بۆردومان كرد.