خه‌بات: مسلم دۆله‌مه‌ری:- ڕۆماننووس ژێگر جه‌لال ڕه‌شید، ناسراو به ژێگر ئه‌رده‌نی، دانیشتووی قه‌زای سێمێل و گه‌نجێكی دیاری ده‌ڤه‌ری بادینانه. له دیدارێکدا باس له سه‌ره‌تای ده‌ستكردنی بە نووسین و ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی و به‌رهه‌مه‌كانی دەکات.
*كه‌ی ده‌ستت به‌كاری نووسین كرد، سه‌ره‌تا له‌كام قوتابخانه‌ی ڕۆماننووسین ده‌ستت پێكرد؟
له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا ده‌ستم به‌نووسین كردووە و له ساڵی 2019 یه‌كه‌م به‌رهه‌مم به‌چاپگه‌یاند. سه‌ره‌تای نووسین و خوێندنه‌وه‌كانم له ڕۆمانه كلاسیكییه‌كان بوو. یه‌كه‌م قوتابخانه کە زۆر كاریگه‌ر و سوودبه‌خش بوو بۆ من، قوتابخانه‌ی ڕۆماننووسی گه‌وره (فیودور دوستویفسكی) بوو. به تایبه‌ت ڕۆمانه به ناوبانگه‌كه‌ی به‌ناوی (تاوان و سزا).
*ئەو ڕۆمانانەی نووسیونت باس له‌چی ده‌كه‌ن زیاتر خه‌یاڵین یان ڕاستی؟
ڕۆمانه‌كانم به‌گشتی باس له لایه‌نی ده‌روونی مرۆڤی و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كولتووری كورد ده‌كه‌ن، ڕۆمانه‌كانم زیاتر خه‌یاڵین نه‌ك ڕاستی، چونكه زیاتر خۆم له‌نووسینی ڕۆمانی خه‌یاڵیدا ده‌بینمه‌وه نه‌ك ڕاستی، هه‌رچه‌نده ڕۆمانه‌كانم خه‌یاڵین به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه كه هیچ په‌یوه‌ندییەکیان به‌ڕاستییه‌كانی ژیانی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگەی ئێمه‌وه نەبێ، چونكه مرۆڤ ده‌توانێت ڕاستییه‌كانیش وه‌ك خه‌یاڵێك بنووسێت و بیكات به‌ڕۆمان، نه‌ته‌وه و نیشتمانمان سه‌دان چیرۆكی تراژیدیا و ناخۆشی هه‌یه، بۆیه ده‌كرێت ئه‌م چیرۆكانه تێكه‌ڵ به‌خه‌یاڵێك بكرێت و بكرێن به به‌رهه‌مێكی هونه‌ری یان نووسین وه‌ك چیرۆك و ڕۆمان، به‌داخه‌وه ڕۆژانه له‌ده‌وروبه‌رمان چیرۆك و ئه‌فسانه‌كانی كولتوورمان ده‌دزن و ده‌یكه‌ن به ڕۆمان و چیرۆك و ئه‌فسانه‌ی خۆیان.
*ئامانجی سه‌ره‌كیت له نووسینی ڕۆمانه خه‌یاڵییه‌كانت چییە؟
هه‌ركاتێک مرۆڤ په‌رتووكێك ده‌خوێنێته‌وه پڕ له زانیاری ده‌بێت، له‌و كاته‌شدا ته‌نها شتێك هه‌یه كه ته‌واو گوێكانی بۆ مرۆڤ بكاته‌وه كه ده‌یه‌وێت له‌ناخی دڵییه‌وه شتێك پێشكه‌ش بكات، ئه‌ویش پێنووسە، كاتێ مرۆڤیش ده‌ستی به نووسین كرد بێگومان ده‌یان خوێنه‌ر پەیدادەبێت نووسینه‌كانی بخوێننه‌وه، بۆیه پێویسته مرۆڤ له‌خوێندنه‌وه و ئه‌زموونی له نووسین په‌یداكرد پێشكه‌ش بە كه‌سانی دیکە بكات، چونكه مرۆڤ به‌نووسین و خوێندنه‌وه‌یه‌ك ده‌كرێت بگۆڕدرێت و ببێت به كه‌سێكی سوودمه‌ند بۆ كۆمه‌ڵگە، ئامانجی منیش له‌نووسینی ئه‌م شتانه‌یه كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا.