دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا لە میانی مەراسیمی واژۆکردنی لە کۆشکی سپی کە ئەندامانی پارتی کۆماری و کۆمەڵێک منداڵ ئامادەی بوون، ڕایگه‌یاند، بە زووترین کات دایدەخەین، دایدەخەین. هیچ سوودێکی بۆ ئێمە نییە. ئێمە دەمانەوێت قوتابییه‌كانمان بگەڕێنینەوە بۆ ویلایەتەکان”.

فەرمانەکە لیندا مەکماهۆن، وەزیری پەروەردە ئاڕاستە دەکات “هەموو هەنگاوێکی پێویست بنێت بۆ ئاسانکاری داخستنی وەزارەتی پەروەردە و گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی پەروەردە بۆ ویلایەتەکان، لە هەمان کاتدا بەردەوام بێت لە دڵنیابوون لە پێشکەشکردنی ئەو خزمەتگوزاریی و بەرنامە و سوودانەی کە ئەمریکییەکان پشتیان پێدەبەستن”.

به‌پێی میدیاكان، ئەم هەنگاوە ئامانجێکی درێژخایەنی ڕاستڕەوەکانە لە ئەمریکا کە دژی دەستێوەردانی فیدراڵییە لە سیستەمی قوتابخانەکان کە لەلایەن تاک ویلایەتەکانەوە بەڕێوەدەبرێت.