سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق كرد و گفتوگۆیان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی ناوچەكە كرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 16/3/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە حەمید ئەلشەتڕی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق کرد، لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتی و ئەمنيی عێراق و ناوچەکە کرا، جەختیش لە پەرەپێدانی هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کرا.