ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا توندوتیژییەکان و رووداوەکانی چەند رۆژی رابردوو لە تەرتوس و لازقیەی سووریا سەرکۆنە دەکات.

لە بەیاننامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوا لە بەرپرسانی کاتیی سووریا کراوە بێ لەبەرچاوگرتنی ئاین و نەتەوە پارێزگاری لە تەواوی سوورییەکان بکات.

ژمارەیەک دیپلۆماتکاری رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، وێڕای ئاشکراکردنی ناوەڕۆکی ئەو بەیاننامەیە باسیان لەوە کردووە کە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بەیاننامەکە بە فەرمی واژۆ دەکرێت.

بەگوێرەی ”عەرەبیە” ئاژانسی رۆیتەرز ئەو زانیارییانەی دەست کەوتووە و لە بەیاننامەکەدا داوا کراوە  لێپێچینەوە لەو کەسانە بکرێت کە لە پشت کوشتنی خەڵکی سڤیل بوون.