سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە سەرۆکی سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان كرد و ستایشی كار و خزمەتەكانی كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 11/3/2024،مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە عەبدولرەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ کار و خزمەت و چالاکی و هەوڵ و ماندووبوونی عەبدولرەحمان سدیق، دەربڕی بۆ ئەو ماوەیەی سەرۆکی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگە بووە و هیوای سەرکەوتن و تەندروستی بۆ خواست.

عەبدولرەحمان سدیق سوپاسی هاریکاری و پشتیوانیی بەردەوام و پەرۆشی و خەمخۆریی سەرۆکی حکوومەتی لەپێناو پاراستنی ژینگەی کوردستان کرد.