دەستەی دەستپاكیی فیدراڵی ئاشكرای دەكات، 20 ملیار دینار سامانی گشیی هێڵی ئاسمانی عێراقی لەلای کۆمپانیایەکی تایبەت بووە و نەیگەڕاندووەتەوە.

دەستەی دەستپاكیی عێراقی فیدراڵ، بڵاوی كردەوە: “دوای ئەوەی تیمێك پێکهات بۆ بەدواداچوون بۆ فایل و قەرزەکانی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی، دەركەوت نزیكەی 20 ملیار دینار لای کۆمپانیایەكی كەرتی تایبەتە.”

دەستەكە ئاشكراشی كردووە، بە نووسراوێکی فەرمی داوای پێدانی ئەو بڕە پارەیە لە كۆمپانیاكە كراوە كە قەرزاری هێڵی ئاسمانی عێراقییە، هاتووە: “ئەو بڕە پارەیە بە دوو قیست یەكەمیان نزیكی 17 ملیار و ئەوەی دووەمیش سێ ملیار دینار بووە وەرگیراوەتەوە.”

وردەكاریی زیاتر لەبارەی ئەو بڕە پارەیە و ماوەی نەگەڕاندنەوەی قەرزەكە و ناوی كۆمپانیاكە ئاشكرا نەكراوە.