خه‌بات: سه‌نگه‌ر حوسێن:- قوتابی محه‌مه‌د غازی خالید، ته‌مه‌ن (11 ساڵان) منداڵێكی ژیر‌و زیره‌ك و كتێب دۆسته، هه‌رزوو له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه خانه‌واده‌كه‌یان به كتێب و خوێندنه‌وه ئاشنایان كردووه، له‌سه‌ره‌تادا (غازی) باوكی كتێبی بۆ خوێندۆته‌وه، دواتریش خۆی ده‌ستی به كتێب خوێندنه‌وه‌و به‌خشین كردووه، وه‌كو كارێكی خێرخوازی و هاندانی منداڵ و قوتابیانی دیكه‌ش بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێب، له‌گه‌ڵ باوكی پرۆژه‌یه‌كیان دستپێكردووه به‌ناوی (خوێندنه‌وه خۆراكێكه بۆ مێشك) كه پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ته به كڕێنی كتێب و پێداویستییه‌كانی قوتابخانه و دابه‌شكردنی به خۆڕایی له‌سه‌ر قوتابی و منداڵان، پڕۆژه‌كه‌ش له‌سه‌ر بوودجه‌ی خۆیانه.
وه‌ك قوتابی محه‌مه‌د غازی خۆی ده‌ڵێت، ئامانج له پرۆژه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی ڕواندنی هه‌ستی خۆشه‌ویستی بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێه‌ب لای منداڵان، له‌گه‌ڵ بایه‌خدان به رؤڵی منداڵان له به كلتوركردنی خوێندنه‌وه‌ی كتێب. هه‌روه‌ها گه‌شه‌پێدانی ڕه‌وشت و ئاكاره به‌رزه‌كانی منداڵانه، له‌دوایین كاری خێرخوازی و هاندانی قوتابی و قوتابخانه به ده‌ست گه‌یشتن به كتێب و سه‌رچاوه زانستییه‌كان، هه‌ستان به دابین كردنی چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی كتێب و كتێبخانه‌یه‌كی مۆدێرن بۆ یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی شاری هه‌ولێر به مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتنی قوتابی له خوێندنه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه، مامۆستا ته‌ڵعه‌ت حه‌مید سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری دواناوه‌ندی داره‌به‌نی تێكه‌ڵاو، له هه‌مبه‌ر پێشكه‌شكردنی كتێب و كتێبخانه به قوتابخانه‌كه‌یان، سوپاس و ده‌ستخۆشی له قوتابی محه‌مه‌د غازی و باوكی كرد كه هه‌ڵساون به دابینكردنی كتێبخانه‌یه‌ك و كتێب و كورسی و مێز بۆ ژووری كتێبخانه‌ی قوتابخانه، كه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی زانستی و مه‌عریفی بوون، هه‌روه‌ها چه‌ند خه‌ڵاتێك بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی كه زۆرترین كتێب ده‌خوێننه‌وه له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی (خوێندنه‌وه خۆراكێكه بۆ مێشك). مامۆستا ته‌ڵعه‌ت ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی جێگای داخ بوو، پێشتر قوتابخانه‌كه‌مان ژووری كتێبخانه‌ی نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌م دیارییانه‌ی قوتابی محه‌مه‌د غازی پێشكه‌شی كردووین، له‌مه‌ودوا ئه‌و قوتابیانه‌ی ئاره‌زووی خوێندنه‌وه ده‌كه‌ن ده‌توانن ڕۆژانه بێنه ژووری كتێبخانه‌و سوود له‌م سه‌رچاوه زانستیانه وه‌ربگرن، ئه‌ویش به‌پێی ئه‌و كاته‌ی له قوتابخانه بۆیان ئاماده ده‌كرێت.
گوتیشی: پێشتریش قوتابخانه‌كه‌مان به‌هۆی هه‌مان پڕۆژه، چه‌ندین دیاری و خه‌ڵاتی پێگه‌یشتبوو، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی زیره‌ك و ئاستی زانستیان به‌رزه، هیوادارین ئه‌م جۆره پڕۆژانه به‌رده‌وام بن كه تێیدا قوتابخانه‌و قوتابیان سوودی لێ ده‌بینن، جێی باسه، له ئێستادا له ڕێگه‌ی په‌یجی رێكخراوه‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، چه‌ندین دیاری به‌نرخ ئاماده‌كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی تیروپشك به‌سه‌ر به‌شداربووان دابه‌ش بكه‌ن.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا، قوتابی محه‌مه‌د غازی و باوكی چه‌ندین چالاكی دابه‌شكردنی كتێب و پێداویستی قوتابخانه‌یان ئه‌نجامداوه، له‌وانه: 500 كتێب و نامیلكه له پاركی شانه‌ده‌ر – هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی 550 كتێب و نامیلكه له پاركی گوڵان له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، هه‌روه‌ها هه‌ستان به دابه‌شكردنی 250 كتێب و نامیلكه له پاركی پێشمه‌رگه – هه‌ولێر. به‌ڵێنیشیان داوه له داهاتوو كاری خێرخوازی زیاتر له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن.
قوتابی محەمەد غازی لە كاتی بەخشینی كتێب بە قوتابخانەیەك