خەبات: بەرهەم شێخ عزەدین:- (دووبارە هەمان خەونم بینیەوە) ناونیشانی ڕۆمانێکی ئەدەبیاتی یابانییە، لە نووسینی یۆرۆ سومینۆیە، لەنیا حەکیم وەرگێڕانی بۆ کردووە، ئەمە دووەم ڕۆمانی ئەو ڕۆماننووسە یابانییەیە کە لەنیا حەکیم، لە ئینگلیزییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی. ساڵی ڕابردووش ڕۆمانی (دەمەوێت پەنکریاست بخۆم) وەرگێڕاوەتە سەر کوردی و یەکێکبوو لە ڕۆمانە پڕ چێژ و پڕ فرۆشەکان، کە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو. لەم بارەیەوە: وەرگێڕ بۆ خەیات گوتی: رۆمانەکانی ئەو نووسەرە گەنجانەن و باسی ئازاری قوتابیان دەکەن لە قۆناغەکانی خوێندن. ئەم کتێبە چاپکراوی ناوەندیی کولتوورە و هەفتەی ڕابردوو بڵاو کرایەوە.