چوار گەڕەكی تری هەولێر كارەبایان دەبێتە 24 سەعاتی، بەمەش 65 هەزار هاووڵاتی سوود لەو پڕۆژە گرنگە وەردەگرن.

لە درێژەی هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابینكردنی كارەبای 24 سەعاتی لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناكییەوە، وەزارەتی كارەبا هەڵدەستێت بەدابینكردنی كارەبای نیشتمانی 24 سەعاتی بۆ چوار گەڕەكی تری شاری هەولێر، ئەوانیش بریتین لە گەڕەكەكانی (زانیاری، تەعجیل، عەرەبان و منارە) كە نزیكەی 12،500 هاوبەش لەخۆ دەگرن.

ئەمەش دوای ئەوە هات كە پێشتر 17 گەڕەك بە 65 هەزار هاوبەش، سوومەند بووبوون كە بریتین لە (شادی، بەهاری نوێ، نازناز، بەختیاری، سەربەستی، كوران، كوردستان، ماجیداوە، ڕزگاری، بەهار، كرێكاران، ئازادی، ڕاستی، نیشتمان، ڕاپەڕین، نەورۆز و ماردین).

بەمشێوەیەش بەكۆی گشتی لەسەر ئاستی هەولێر، تا ئێستە 21 گەڕەك و 77،500 هاوبەش و نزیكەی 265 هەزار هاووڵاتی لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند بوونە.