لە شەڕ و پێكدادانەكانی دوێنێ پێنجشەممە 7/3/2025ى شارى (لازقييە)ی سووریا، كچە كوردێك كە قوتابیی قۆناغی یەكەمی كۆلێژی پزیشكی بوو، گوللـەیەكی وێڵی بەركەوت و لە كاتی خەودا گیانی لەدەست دا.
بەپێی زانیارییەكان لە شەڕ و پێكدادانەكانی دوێنێ پێنجشەممە 7/3/2025ى شارى (لازقييە)ی سووریا، شیندا عادل كشۆ، كچە كوردی قوتابیی قۆناغی یەكەمی كۆلێژی پزیشكی، گوللـەیەكی وێڵی بەركەوت و لە كاتی خەودا گیانی لەدەست دا.
بەپێی زانیارییەكان، ژمارەیەكی زۆر قوتابیی كوردی ڕۆژئاوای كوردستان كە لە شاری لازقییە دەخوێنن، لەو شارەدا گیریان خواردووە و دەیانەوێت بگەنەوە ڕۆژئاوای كوردستان.
دوێنێ پێنجشەممە 6/3/2025، شەڕێکی سەخت لە نێوان هێزە عەلەوییەکان لەلایەک و هێزەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع لە لایەکی دیکە لە چەند ناوچەیەکی کەناراوەکانی سووریا دەستی پێکرد.
هەر لەبارەی شەڕ و پێكدادانەكانی دوێنێوە، ئاژانسی هەواڵی عەرەبیی سووریا (سانا) لە زاری بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای لازقییەوە بڵاوی کردبووەوە: “ئەو گرووپە چەکدارانەی کە هێزە ئەمنییەکانمان لە لادێکانی لازقیە لەگەڵیاندا پێکدا دەدەن، سەر بە تاوانباری جەنگ سوهەیل ئەلحەسەنن.”