وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، لە قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی ڕووناكی /كارەبای 24 كاتژمێری/، كارەبای 24 كاتژمێری دەگاتە 9 هەزار بەشداربووی كارەبا لە شارەكەدا.

ئەمڕۆ هەینی 7/3/2025، وەزارەتی كارەبا بڵاوی كردەوە: “پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە گەڕەکەکانی (سەرکارێز، تووی مەلیک، سابوونکەران، مەڵکەندی، ئیبراهیم پاشا، دارۆغا، حاجی حان، شەقامی ئۆرزدی، ئەسحابەسپی و شەقامی کاوە) جێبەجێ کرا.”

لە ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی كارەبادا ئەوەش خراوەتە ڕوو: “لە قوناغی یەکەمی پڕۆژەکەدا لە سلێمانی، 9 هەزار بەشداربووی کارەبا سوودمەند بوونە.”