چەند باند و بازرگانێكی دراوی ساختە و زێڕ لە سێ پارێزگای عێراق دەستگیر كران.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ڕایگەیاندووە: “دوو تۆمەتبار لە ناوچەی بەلەدیات لە بەغدا دەستگیرکران، کە خەریکی بانگەشەکردن بوون بۆ دراوی ناوخۆیی و بیانیی ساختە. سێ هەزار و 400 دۆلاری ئەمریکی و بڕە پارەی جۆراوجۆری دیناری عێراقی ساختە دەستیان بەسەردا گیرا .”
ئاماژە بەوەش کراوە: “لە شاری زیقار کۆمەڵگەیەکی بازرگانیی نایاسایی زێڕی بێنیشانە ئاشکرا کرا، دەستیش گیرا بەسەر کلیلکارت و ماستەرکارت، کە 122 کارت و پارچە زێڕێک و چوار مۆر و تۆماری بریکارەکان و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و 127ملیۆن دینار بووە.”
ئاشکراشی کردووە، لە قادسیە، باندێکی تایبەتمەند لە پەرەپێدانی دراوی ساختە گیران، کە هەزاران دۆلاری ئەمریکی ساختە لە دەستیاندا بووە.