وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، داتاسەنتەرێکی سەربەخۆ لە ئەنجامی هاوکاریی نێودەوڵەتی و گۆڕینەوەی زانیارییەکان لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر و عێراق، بەگەڕ خرا.
دەشڵێ: لە رێگەی ئەو داتاسەنتەرە دەتوانرێت ٢٢٧ وێستگەی بوومەلەرزە رووماڵ بکرێت و پرۆسەی شیکردنەوە و ڕاگەیاندنی بوومەلەرزە ئەنجام بدرێت.
ئەم قۆناغە گرنگە بە بەرهەمی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دادەنرێت بە چاودێریی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و بەرێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی.
ڕاشیگەیاندووە: لە داهاتوودا بۆ دەستکەوتنی داتا و ئامارەکانی ئەم بوارە هاووڵاتییان و دەزگا پەیوەندیدارەکان پێویستە تاکەسەرچاوەی فەرمیی حکوومەت بەکار بهێنن بۆ دەستکەوتنی داتا و زانیارییەکانی بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان.