
خەبات ـ تریفە ئازاد
سبەی 14 ساڵ بەسەر دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا تێدەپەڕێت، بۆ ئەم یادە، خەبات سەردانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی کرد، کە بە kdp.info ناسراوە، بەڕێوەبەری ماڵپەڕەکە، لە وەڵامی پرسیارەکانی خەبات، تیشکی خستە سەر مێژوو و چەند لایەنێکی دیکە. به‌كر ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات دا باسی دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی وه‌كو زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات و ئاماژە به مادده‌كانی (5) و (63) و (64)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات كه چۆن له‌پاڵ گرینگی دان به هه‌موو بواره‌كانی تری ژیان به گرینگییه‌وه ده‌ڕوانێته ڕاگه‌یاندن و ڕێكخستنی.
لە ده‌ستپێكدا، كورتەیەكی لەبارەی مێژووی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی باس کرد و گوتی: سه‌ره‌تا سوپاس بۆ ڕۆژنامه‌ی به‌ڕێزی خه‌بات بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه و سازدانی ئه‌و دیداره، پێوه‌ست به وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی به‌ڕێزیشتان، ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان وەکو یەکەمین ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی به فه‌رمی و وه‌كو زمانحاڵی پارتیمان، به‌پێی بڕیاری كۆنگره‌ی 13ی پارتیمان كه له ساڵی 2010، له هه‌ولێری پایته‌خت، به به‌شداری زیاتر له (1500) نوێنه‌ر به‌سترا، به په‌سه‌ندی ڕه‌های ئه‌ندامانی كۆنگره بڕیاری كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان درا ئه‌ویش به‌پێی پێویستی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی میدیا له جیهان و كوردستانیشدا، ئه‌وه‌بوو له 28/2/2011 ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیمان دامه‌زرا و به بڕیاری حزب و هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی ئه‌و كادیرانه‌ی كه شانیان دایه به‌ر ئه‌و شانازییه كه ئەمڕۆ بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز قسه له باره‌ی 14 ساڵەی ته‌مه‌ن و ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كانی ده‌كه‌ین.
ده‌شكرێ له‌م دیداره‌دا ئاماژە به مادده (5) و (63) و (64)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌ین، كه له‌پاڵ گرینگی دان به هه‌موو بواره‌كانی تری ژیان چۆن به گرینگییه‌وه ده‌ڕوانێته ڕۆڵ و ڕێكخستنی ڕاگه‌یاند، له په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارتی دیموكراتی كوردستان، له كۆنگرەی 14 كه لە ساڵی 2022، لە دهۆك بەسترا. له لاپه‌ڕه 28 و له مادده‌ی (5)دا باسی ئه‌و كه‌ناڵانه ده‌كات كه وه‌كو زمانحاڵ دیاری كراون هاتووه، زمانحاڵی پارتی: پێكدێت له دوو ڕۆژنامه‌ی ناوه‌ندی (خه‌بات) به زمانی كوردی و (التاخی) به زمانی عه‌ره‌بی، هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی (KDP.info).
هاوكات مادده‌ی (63): له ئاستی ڕاگه‌یاندن و میدیادا، پارتی پاڵپشتی و پشتگیری به‌رجه‌سته‌كردنی ئازادی ڕاگه‌یاندن و میدیایی ده‌كات، به جۆرێك له چوارچێوه‌ی یاسادا ڕێكبخرێت و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نیشتیمانی و پیشه‌یی هه‌بێت و، له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی و پاراستنی ئیتیكی ڕۆژنامه‌نووسی به‌ڕێوه بچێت. هه‌روه‌ها له مادده (64)یشدا له ئاستی سۆشیال میدیادا، پارتی پاڵپشتی پێشخستن و ڕێكخستنی زیاتری بواری كاری سۆشیالمیدیایی ده‌كات، به جۆرێك له چوارچێوه‌ی یاسادا ڕێكبخرێت و به‌ها نیشتیمانی و كلتووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تێیدا بپارێزرێت.
به‌رمه‌بنای ئه‌و گرینگییه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ڕاگه‌یاندن هه‌یه‌تی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی لە پاڵ كەناڵە بینراو و بیستراوەكانی تری بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتیمان، توانیویه‌تی وەك سەكۆیەكی ئه‌لیكترۆنی جگە لە زمانی كوردی، بە زمانی عەرەبیش دەنگ و هەواڵەكانی كوردستان و دیت و تێڕوانینی پارتیمان له باره‌ی پرسه گرینگ و هه‌ستیار و پێویست و چاره‌نووس سازه‌كانه‌وه بگەیەنێت و وه‌كو مینبەرێکی مه‌زن و داکۆکیکاری سەرسەختانەی ڕەوتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و پێکەوەژیان و چەمکە سەردەمییانەکانی ژیانی مرۆیی بێت و پەیامەکانیشی گەشبینانە و لە ئاست ئاسۆی ڕوونی چاوەڕوانکراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ستەمدیدە و خۆڕاگر و کۆڵنەدەردا بێت.
*بەکر ئیبراهیم لەبارەی ئەوەی ئاخۆ تا چ ڕادەیەک ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرچاوەیەكی هەواڵیی بڕواپێكراوە، بۆ گواستنەوەی هەواڵ و زانیاری گوتی: هەر خۆی ئەوەی باسی دەكەیت، بەرپرسیارێتییەكی گەورەیە، بەگشتی كاركردن له كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كان جیاوازه، به‌تایبه‌ت له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، چونكە ئێمە هەڵگری ناوی حیزبێكین كە بەردەوام لە كاتی كاركردندا چاومان لەسەر ئەوەیە دەبێت لە ئاستی تێكۆشان و خەبات و گەورەیی حیزبەكەدا كار بكەین، بۆیە ئه‌رك و گرنگیپێدانی له‌گه‌ڵ كەناڵەكانی دیكه جیاوازی هه‌یه، به‌وپێیه‌ی جگه له كاری هه‌واڵسازی و گواستنه‌وه‌ی رووداوه‌كان، هاوكات ئه‌ركێكی گه‌وره‌تری له‌سه‌ر شانه، كه بریتییه له پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به خوێن و خه‌بات به‌ده‌ستهاتوون، هەروەها ئێمە باش دەزانین كە كادیرانی حزب چاویان لەوەیە لەڕێی ئەم ئۆرگانەوە، گرنگترین چالاكییەكانی پارتییان بۆ بگوازرێتەوە، هەر بۆیە لەناو ماڵپەردا بەشێكی تایبەتی تێدایە بە هەواڵی پارتی و بەردەوام ئەو بەشە بەپێی چالاكییە جۆراوجۆرەكانی حزب نوێ دەبێتەوە.
بەڕێوەبەری kdp.info لەبارەی ئەوە کە پارتی هەڵگری دروشمە بەرزەكانی نەتەوەیە و دەشخوازێت بەردەوام ئەو دروشمانە بداتەوە بە گوێی خەڵكی كوردستان و كادیرانی خۆیدا، تا چەند توانیویانە بەشێكی گرنگ بن لەو ئامانجە گوتی: -ئێمە هه‌میشه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی له‌سه‌ر ئاستی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نیشتمان و نه‌ته‌وه هه‌ستمان به به‌رپرسیاریه‌تی كردووه. ئه‌گه‌ر زۆر بە خێرایی چاوێك بە لاپەڕەی سەرەكیی ماڵپەڕەكە و هەموو بەشەكانیدا بخشێنی، بەتەواوی بۆت دەردەكەوێت ئەمە ماڵپەڕی حزبێكە، سەرەتا و پێش هەموو شت، هەڵگری خەون و ئامانجە نیشتمانییەكانە و ڕەنگدانەوەی هەموو دەنگ و ڕەنگێكی نیشتمانییە، تەنانەت لە دەرەوەی پارتیش، لە بەرانبەردا هەرگیز نەبووە بە سەكۆی هیچ دەنگێك كە ئامانجی نیشتمانی نەكردبێتە پێش ئامانجەكانی ترییەوه.
بەکر ئیبراهیم لەبارەی ئەوەی بەهۆی ئەو هەموو پابەندییە بە بنەما حزبییەكان وەك ئۆرگانێكی فەرمی، تا چەند دەستیان بە هەموو جۆرە هەواڵێك دەگات و توانیویانە باڵانس بپارێزن، گوتی: ئێمه ده‌ستمان به زۆر له زانیاریه‌كان ده‌گات، به‌ڵام ئێمە ئۆرگانین، پابەندی پرەنسیپەکانی حزبین، بۆیە هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتییەوە، ئەرکی قورس‌تر كردووین، لە بابەت و رووداوەکانیشدا لە چوارچێوەی روئیا‌و پەیامی پارتیماندا بە فکری پیرۆزی بارزانی بۆ خزمەتی کوردستان، بۆ بەرژەوەندی ھەرێمی کوردستان، کارمان کردووە و ئەوەی زۆر گرنگە، هەرگیز ڕۆژێك له ڕۆژان وتی وتی و واده‌ڵێن نه‌بووەته هه‌واڵی ئه‌م ماڵپه‌ڕه، چونكه لە زانستی یاسایشدا ‹وتی وتی› و ‹وا دەڵێن› هیچ کات بە سەلمێنەری رووداوێک وەرناگیرێت و وەکو بەڵگەیش قبوڵکراو نییە، بۆیه له ڕابردوو دووربووین و له ئه‌مڕۆشدا دوورتر ده‌بین له وتی وتی و واده‌ڵێن و بۆ ئاینده‌ش به ئه‌زموون و به‌رپرسیاریه‌تی مەزنەوە ده‌ڕوانینه ئاینده‌ی میدیا و نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌شمان. ده‌مانه‌وێ پەیامەکانیشمان گەشبینانە و لە ئاست ئاسۆی ڕوونی چاوەڕوانکراوی گەلێکی ستەمدیدە و خۆڕاگر و کۆڵنەدەردا بێت. زۆر ڕاشكاوانە دەتوانم بڵێم، مەرج نییە لای ئێمە هەموو هەواڵێك هەبێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە، ئەوەی لای ئێمە هەیە، تەنیا وێنە ڕاستییەكەی هەواڵەكانە.
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئاواتیان وەكوو ماڵپەڕی فەرمیی پارتی لەسەر ئاستی ڕۆژنامەگەریی كوردیدا چییە، گوتی: -بەداخەوە لە كوردستاندا دۆخێك دروست بووە، زۆرینە كە زیاتر سەرنجی بۆ ئەو هەواڵانە دەچێت كە پشت بە گەورەكردنی بابەتەكان لە سەروو قەبارەی خۆیان یان تەنانەت فەیكنیوزن، ئەمەش وای كردووە، ماڵپەڕی ئۆرگانی كە هەرگیز ئەو جۆرە كەرەستە ڕاكێشانانە بەكار ناهێنێت، كەمتر بكەوێتە بەر چاوی زۆرینەوە، تەنیا نوخبە و ئەوانەی دەیانەوێت ڕاستیی ڕەهایان دەست بكەوێت، بۆ ماڵپەڕ و شوێنە فەرمییەكان دەگەڕێنەوە. هیواخوازین ئەم شەپۆلی ساختەكارییە لە زانیاری و هەواڵ تێپەڕێت و خوێنەر و بیسەر و بینەر، تەنیا لەو شوێنانەی ڕاستییان پێ دەدەن هەواڵ وەربگرن، ئەو كاتە زیاتر خەڵكی گرنگیی ماڵپەڕێكی وەكوو ماڵپەڕی فەرمیی پارتییان بۆ دەردەكەوێت كە هەرگیز جگە لە ڕاستی، هیچی تری تێدا بڵاو نابێتەوە.
لەکۆتاییدا وه‌كو ڕۆژنامه‌ی خه‌بات پیرۆزبایی یادەکەمان پێڕاگەیاند لێ دەكەین بۆ هەوڵ و ماندبووبوون و كۆششیان بۆ گەیاندنی ڕاستی و بەها بەرزە نیشتمانییەكان و چالاكی و هەواڵی پارتیمان و گوتی: ئەوەی ماوەتەوە بیڵێین، ساڵیادی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، له ئێوه‌ی به‌ڕێز و خوێنەرانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان پیرۆزبێت و وەکو هەمیشە بەڵێنی پابەندبوون بە ڕەوشت و مۆڕاڵی مێدیایی دووپات دەکەینەوە و داوای لێبوردنیش لە هەر کەموکوڕییەک دەکەین.