وه‌زیری نەوتی عێراق، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 24ى 2ى 2025) ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن توركیا ڕه‌زامه‌نديى فه‌رمى ده‌رببڕێت بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه به هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمی كوردستان، هیواشى خواست، له ماوه‌ى دوو ڕۆژدا هه‌نارده‌كانى نه‌وتى هه‌رێم ئاماده ببێت.
حه‌یان عه‌بدولعه‌زیز، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وه‌زیرى نه‌وتى عێراق، ڕایگه‌یاند: “ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تى نه‌وت ته‌نها چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین توركیا ڕه‌زامه‌ندى ده‌رببڕێت له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ره‌كانى جه‌یهان”.
وه‌زیری نه‌وتى عێراق، هیواى خوسات هه‌نارده‌ى نه‌وت له ماوه‌ى دوو ڕۆژدا ئاماده بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به پرۆسه‌ى هه‌نارده‌كردنى بكرێته‌وه.
دوێنێ (یەكشەممە 23ى 2ى 2025 )، شاندی دانوستانكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: دوای پەیوەندی و كۆبوونەوە و هەماهەنگیی نیوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان، هەردوولا لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بەپێی ئەو ڕێژەیەی بەردەستە ڕێك كەوتن. هەروەها لیژنەیەكی هونەریی هاوبەش پێك هات بۆ چاودێریی بۆڕییەكانی هەناردەكردن و ڕوونكردنەوەی ئامادەسازیی بۆڕییەكان بۆ ئەو مەبەستە.
شاندی دانوستانكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دووپاتی كردووەتەوە: لەم چوارچێوەیەدا، دووپاتی دەكەینەوە، كە پابەندبوونی تەواوی خۆمان بە جێبەجێكردنی بڕگەكانی یاسای بودجەی گشتیی عێراق ڕادەگەیەنین.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاشكرای كرد، وه‌زاره‌ته‌كه بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیادەیەی نه‌وت كه کەڵەکە بووه، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پێشهاتانەی ئەم دواییە پێشبینی دەکرێت حکوومەتی فیدراڵی نەوتی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی کوردستان وەربگرێت و هەناردەکردن لە ڕێگەی بۆری عێراق- تورکیا دەستپێبکاتەوە، لە هەمان کاتدا پابەند دەبێت بە پشکی عێراق کە لە ڕێککەوتننامەکانی ئۆپێکدا هاتووە بۆ کەمکردنەوەی خۆبەخشانە و بڕی قەرەبووکردنەوەی پێویست.