ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24ی 2ی 2025، وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما لە كاتژمێر (2:00)ی به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ، گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی كۆرمۆر دروستبوو و كاریگەریی لەسەر هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا هەبوو، بەهۆیەوە 1000 مێگاوات كارەبا کەم بووەوە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، تیمەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفته‌كه‌ن و ئاسایكردنەوەی بارودۆخەكەن.