خەبات: پەریهان عومەر:- هونەرمەند خەرمان هیرانی، خانمە ئەکتەر و شانۆکارێکی بە توانا و لێهات و پڕ ئەزموونە، لەماوەی کارکردنیدا لەم بوارە خزمەتێکی بێ پایانی بە هونەری دراما و فیلم و شانۆیی کوردی کردووە، ئەو خانمە هونەرمەندە سەبارەت بە تازەترین کاری هونەری ڕایدەگەیەنێت کە بە دوو بەرهەمی نوێ و وەرزی نوێ دەردەکەوێتەوە.

خەرمان هیرانی لە ڕەمەزانی ساڵی ڕابردوو لە زنجیرە درامای ئادیابین، مە زنجیرە درامایەکی مێژوویی و کۆمەڵایەتی بوو بەشی یەکەمی پێشکەشکرا ڕۆڵی سەرەکی لە دراماکەدا بینی، بۆ ڕەمەزانی ئەمساڵیش لە بەشی دووەمی دراماکەدا دەردەکەوێتەوە، هەروەها لە زنجیرەی درامای باڵەخانە، ئەویش درامایەکی نوێی کوردییە لەمانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ پێشکەش دەکرێت ڕۆڵی تێدا دەبینێت.