وەزیری نەوتی عێراق جەخت دەکاتەوە، هیچ کێشەیەک نەماوە و لە هەفتەیەکدا ڕێکارەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان تەواو دەکرێن. 

دووشەممە، 17-02-2025، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەم زووانە شاندێکی وەزارەتی نەوتی بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان، سەردانی هەولێر دەکەن.

وەزیری نەوتی عیراق گوتیشی: پێشبینی دەکەین لە ماوەی هەفتەیەکدا، ڕێکارەکانی هەناردەی نەوتی کوردستان تەواو ببن و پرۆسەکە دەست پێ بکاتەوە، ئێستە هیچ کێشەیەک لە بەردەم پرۆسەی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت نەماوە.