لە چوارچێوەی دیدارە گرنگەكانی لە داڤۆس، سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ شاندێكی باڵای بەحرەین كۆ بووەوە و شاندەكە سڵاو ڕێزی شای بەحرەین و سەرۆك وەزیرانی بەحرەینی بە سەرۆكی حكوومەت گەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە 21/1/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ شاندێکی شانشینی بەحرەین كۆ بووەوە، کە لە شازادە عیسا بن سەلمان ئال خەلیفە، شێخ سەلمان بن خەلیفە ئال خەلیفە وەزیری دارایی و ئابووریی نیشتمانی، عەبدوڵڵا عادل فەخرۆ وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و شێخ سەلمان ئەحمەد ئال خەلیفە سەرۆکی دیوانی جێنشینی بەحرەین پێکهاتبوو.
شاندەکە سڵاو و ڕێزی شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە شای بەحرەین و جێنشین و سەرۆک وەزیرانی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئامادەیی شانشینی بەحرەینیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشان دا.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی شانشینی بەحرەینی کرد، بەتایبەتی شا حەمەد و خواستی بەهێزترکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنەی دووپات کردەوە.