دوای دەستبەكاربوونی وەك 47یەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا، پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی دۆناڵد تڕەمپ و گەلی ئەمریكا كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی 1ی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەستبەكاربوونی دۆناڵد تڕەمپ كرد و نووسیویەتی: “پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ و گەلی ئەمەریکا دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.”

سەرۆكی حكوومەت لە پەیامەكەیدا، نووسیویەتی: “هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان کوردستان و ئەمریکا و پەیوەندییەکانی نێوان گەل و هێزە چەکدارەکانمان بە پتەوی دەمێنێتەوە.”