دۆناڵد ترەمپ، لە مەراسیمێكدا وەك سەرۆكی تازەهەڵبژێردراوی ئەمریكا، لە باڵەخانەی كاپتۆڵ لە ئەمریكا سوێندی یاساییی خوارد و دەستبەكار بوو.

ترەمپ بە هەرسێ درووشمی (یەكێتی و هێز و دادپەروەری) وەكوو 47 ـیەمین سەرۆكی ئەمریكا دەستبەكار بوو، كە بۆ یەكەمجارە سەرۆكێك لە دوو ماوەی جیادا پۆستەكە وەرگرێتەوە.

لە مەراسمی دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپدا، جگە لە گەورەبەرپرسان و دادوەرانی باڵای وڵاتەكە، هەریەك لە بایدن و سێ سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا (بیل كلینتۆن، بۆشی كوڕ، ئۆباما) بەشدارییان كرد.

دۆناڵد ترەمپ، دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەردانی كەنسیەی سان جۆنزی كرد، گەیشتە كۆشكی پی و لەگەڵ جۆ بایدن یەكتریان بینی، بایدن ڕایگەیاند: “بەخێر بێی بۆ ماڵی خۆت.”

ترەمپ لەبەردەم دادوەرانی باڵای ئەمریكا و جۆن رۆبێرتس سوێندی یاسایی خوارد و چاوەڕێ دەكرێت هەر لەگەڵ دەستبەكاربوونی، چەندین بڕیار لەبارەی سیاسەتی ناوخۆ، سیاسەتی دەرەوە، وزە، كۆچ و كۆچبەران و پرسی جێندەر دەربكات.