خەبات: وریشە عومەر:- بە ئامادەبوونی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و میوزسیانان و ڕۆشنبیران و هونەرمەندان، بەشی روانگە کولتووری دەزگای ڕوانگە بە هاوبەشی ئۆرکێسترای گەنجانی نەوا لە شاری سلێمانی، سیمیناری (دیووە پەنهانەکانی میوزیک) بۆ توێژەر و میوزسیان (میر ئەکبەر)، بە یاوەری میوزسیانان (وەلید ئەحمەد) و (ژەنیار ئارام) ئەنجامدا، دوابەدوای سیمینارەکە، گفتوگۆیەکی هونەری تێروتەسەل سەبارەت بە ئاستی میوزیک و هونەری کوردی بەرێوەچوو، سەربەست مەنمی، سەبارەت بەم سیمینارە قسەی کرد و گوتی: دەزگای روانگە هەمیشە لە هەوڵی گەشەپێدان و زیندوو راگرتن و پاراستنی هونەر و کولتووری کوردی دایە، لە ڕێگەی پرۆژە و چالاکی جۆراوجۆر هەمیشە درێغی نەکردووە و بەردەوام و پێشەنگ بووە.