خەبات: ئەحمەد تاریق:- سه‌حه‌ر عه‌بدوڵا، وەک خانمە هونەرمەندێک به‌شداریی لە چه‌ند فیلم و کارێکی هونەری کردووە، سەبارەت بەکارەکانی دەڵێت: له منداڵییه‌وه حه‌زم بە دنیای هونه‌ر هەبووە، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی ژیانمه‌وه ده‌رفه‌تی خه‌ونه‌كانم نه‌بوو، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا به‌شداریم له پێشبڕكێكانی شاجوانی كرد، دواتر وەک كاره‌كته‌ر هاتمه هه‌ڵبژاردن. دوای ئەو بەشداریکردنە كه‌سانێکم ناسی بوو رێگەیه‌ك بۆ چوونه ناو دنیای هونه‌ر.
سەحەر زیاتر لەم بارەیەوە گوتی: به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌م له ماڵه‌وه نه‌متوانی به‌شداریی زۆر پڕۆژه بكه‌م، به‌ڵام ئێستا له چه‌ندین پڕۆژه‌ی فیلم‌دا به‌شداریم كردووه، شانازی ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌رانی وه‌ك به‌همه‌ن قوبادی و جه‌میل ڕۆسته‌می و دیاكۆ بایز كار بكه‌م. له‌و ڕۆڵانه‌دا ڕۆڵ ناگێڕم كه له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌دا دەرچێت و سنوور ببەزێنێت یان دوور بێت له كه‌سایه‌تی من، بەڵکو به دوای ڕۆڵی جیاوازدا ده‌گه‌ڕێم بۆ ئه‌وه‌ی له ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆم نزیك بم وه‌ك ژنانی خۆڕاگر و جه‌نگاوه‌ر.