لەسەر داهاتی وەزارەتی ناوخۆ، 50 ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوەی بچووك بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەرگریی شارستانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان دابین كرا.
دووشەممە 23ی 12ی 2024، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “لە چوارچێوەی بایەخدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان، لە داهاتی وەزارەتی ناوخۆ، 50 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی بچووک ناسراو بە مێکزەمین دابین کرا.”
ئاماژەی بەوەش كردووە، كە “لە بارەگای بەرێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانی، بە ئامادەبوونی د. هێمن میرانی، بەرێوەبەری گشتیی دیوان و لیوای مافپەروەر – یادگار ئەنوەر فەرەج، بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، 50 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی بچووک LC70 ناسراو بە مێکزەمین لەسەر بەشی وەزارەتی ناوخۆ لە داهاتی ناوخۆ بە گوژمەیی 3.5 ملیار دینار بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی بەرگریی شارستانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابین کرا.”
لە پرێس كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەنووسیدا د. هێمن میرانی كرد، كە باسی “لە بایەخی خۆپارێزی لە ئاگر و پابەندبوونی هاووڵاتیان بە دابینکردنی بوتڵی ئاگرکوژێنەوە بۆ ناو ئۆتۆمبێل و ماڵەکانیان و پابەندبوونی سەرمایەدار و خاوەن پڕۆژەکان بە ڕێنوێنییەکانی بەرگریی شارستانی بۆ دروستکردن و ئاواکردنی باڵەخانەکان بە گوێرەی ستانداردی جیهانی بۆ ئەوەی ڕێگری لە ئاگرکەوتنەوە بکرێت.”









