فلۆریەن ڤیرتز ئەستێرەی ئەڵمانی دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی درێژکردەوە، لە لێدوانێكدا كە گۆڤاری «کیکەر»ی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە كە یانەی ڕیال مەدرید زۆری لەگەڵ هەوڵ دا تا ئەو گرێبەستە نوێ نەكاتەوە و ڕوو بكاتە سانتیاگۆ بێرنابیۆ. فلۆریەن ڤیرتز دەڵێ: بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید چەند جاریك پەیوەندییان پێوەكردم و دەستەوارەی گەورەیان پێشكەش كردم، هەروەها گوتی: بەڵام لەبەر خۆشەویستیم بۆ یانەی بایر لیڤەركوزن، هەموو ئەمانەم ڕەتكردەوە و بڕیارم دا گرێبەستەكە درێژبكەمەوە.