ئەمشەو، لە دۆڵەمیرانی شاری سلێمانی، لەنێوان چەند گەنجێكدا دەبێتە شەڕە چەقۆو و گەنجێكی تەمەن 27 ساڵ دەكوژرێت و كەسێكی دیكەش بریندار دەبێت.

ئەمشەو، 12ی 12ی 2024  بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی سلێمانی لە ناوچەی دۆڵەمیران دەمەبۆڵەیەک لە نێوان پێنج کەس دا سەری هەڵداوە و بووەتە شەڕە چەقۆ و گەنجێكی تەمەن 27 ساڵ كوژراوە و كەسێكی دیكەش بریندار بووە.

هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی، دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، تەرمی ئەو گەنجەی كە گیان لەدەست داوە ڕەوانەی پەیمانگەی پزیشکیی دادیی سلێمانی دەكەن و بریندارەكەش ڕەوانەی نەخۆشخانە دەكەن.

 پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە وردەکارییەکانی ڕووداوەکە دەست پێكردووە و بەردەوامە.