بەیانیی ئەمڕۆ سیشەممە، روانگەی سووری بۆ چاودێریی مافی مرۆڤ، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، لە رۆژی رووخانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە تا بەیانیی ئەمڕۆ، فڕۆكەی جەنگیی ئیسرائیل 300 جار شوێن و كۆگا و جبەخانە و پێگە سەربازییەكانی سووریایان بۆردومان كردووە و تا ئێستاش بەردەوامن.

شایەنی باسە، بەرپرسانی باڵای سەربازیی ئیسرائیل نەیانشاردووەتەوە كە بە هیچ شێوەیەك ناهێڵن چەك و تفاق و جبەخانە و مووشەك و چەكە ستراتیژییەكانی پێشتری سوپای رژیمی بەشار ئەسەد، بكەوێتە دەست گرووپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن كە رژێمەكەیان رووخاند.

نێوەڕۆی ئەمڕۆش لە ئۆپەراسیۆنێكدا، فڕۆكەی ئیسرائیلی لە تازەترین كردەوەیدا، بە سەختی ناوەندی توێژینەوەی زانستیی وەزارەتی بەرگریی سووریای بۆردومان كرد و بە چەند مووشەكێك بەتەواوی خاپووری كرد.