خه‌بات: سه‌نگه‌ر حوسێن:- دەزگای (عيون) بۆ ڕۆشنبیری و هونەر شازدەهەمین خولی فێستیڤاڵی ساڵانەی خۆی لە (المسرح الوطني) له شاری به‌غدا سازكرد، فێستیڤاڵەکە بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع السودانی لەژێر دروشمی (پیاوانی بیناسازی سوورن لەسەر بەرەنگاربوونەوە) بەڕێوەچوو كه ئه‌م خوله به‌ناوی (خولی ئاسیا کەمال) كرا بوو.
ڕێوڕەسمه‌كه لە لایەن دامەزراوەی عیون بۆ داهێنانی نێودەوڵەتی کە لەسەر بانگهێشتی تایبەتی سەرۆکی فێستیڤاڵ عەباس ئەلخه‌فاجی بوو، رێزلێنان بۆ چه‌ندین كه‌سایه‌تی هونه‌ری سازكرا، یه‌كێك له‌وانه خانمه گۆرانیبێژی لوبنانی حه‌سنا مه‌ته‌ر بوو، به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره هونه‌رییانه‌ی به‌زمانی كوردی و عه‌ره‌بی له عێراق پێشكه‌شی ده‌كات له‌وانه‌ش ئه‌لبوومی (لیالی الغربه)، خه‌ڵاته‌كه‌ش له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی ناوداری عێراقی مه‌حموود ئه‌بو عه‌باس پێی به‌خشرا.
شایانی باسە ئەستێرەی لوبنانی حەسنا مەتەر خەڵاتی ڕێزلێنانی لەسەر کاریگەری گۆرانی خۆی بۆ لوبنان و گۆرانی نیشتمانی وەرگرت و خەڵاتەکەشی پێشکەش بە نیشتمانه‌كه‌ی (لوبنان) کرد و هیواشی خواست ئاشتی و ئاوەدانکردنەوەی بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌و دەستی خراپەی لێ بوەستێنرێت.