كەمێك پێش ئێستا، ئافرەتێك لە نهۆمی دووەمی دادگای سلێمانییەوە خۆی هەڵدایە خوارەوە، شایەدحاڵەكان دەڵێن بە سەختی بریندار بووە.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی سلێمانی ڕايگەیاند: “كاتژمێر 10:45 خولەكی بەیانیی ئەمڕۆ، ئافرەتێكی گەنج لە نهۆمی دووەمی دادگای سلێمانییەوە خۆی هەڵدایە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوو.”
گوتیشی: “ئەم ئافرەتە كێشەی كۆمەڵایەتی هەبووە و پێشتریش چەند جار سەردانی دادگای كردووە و ئەمڕۆش سەردانی دادگای كردووە و خۆی هەڵداوەتە خوارەوە.”