كاركردن له پرۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت، ڕۆژانه به سێ شه‌فت كار له پرۆژه‌كه‌دا ده‌كرێت، تا ئێستاش زیاتر له 20%ی كاره‌كانی پرۆژه‌كه ته‌واو بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ی 12ی 2024، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، ڕۆژی يه‌كشەممە 8/9/2024 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەكه‌ی دانا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و پرۆژه‌یه تا نزیكەی 30 ساڵی دیكە كێشەی كەمئاوی لە شاری هەولێر ناهێڵێت.
له‌باره‌ی به‌ره‌وپێشچوونی پرۆژه‌كه و ئه‌و كارانه‌ی تاوه‌كوو ئێستا جێبه‌جێكراون، ئه‌ندازیار ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕایگه‌یاند: “كاركردن له پرۆژه‌كه‌دا به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت و تاوه‌كوو ئێستاش زیاتر له 20%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ گوتیشی: “ئێستا کۆمپانیای جێبه‌جێكار سەرەڕای نالەباری کەشوهەوا، بە سێ شەفت لە ڕێی هەزاران کرێکار و سەدان ئامێری جیاجیا كار ده‌كات و ڕێژەی زیاتر لە 20% پڕۆژەکەی تەواو کراوە، سەرەڕای ئەوەش بەشێکی زۆری ئەم کەلوپەلە میکانیکی و کارەبایی و ئه‌لیکترۆنیانەی بۆ پڕۆژەکە پێویستن، لە دەرەوەی وڵات داواكراوه بۆ ئه‌وه‌ی له واده‌ی خۆیدا ته‌واو بكرێت و بخرێته خزمه‌ت دانیشتووانی شاری هه‌ولێره‌وه.
زانیاریی گشتی له‌باره‌ی پرۆژه‌كه:
گوژمەی پرۆژه‌كه نزیكەی 480 ملیۆن دۆلاره و له ماوه‌ى كه‌متر له 550 ڕۆژ جێبەجێ دەکرێت و به ته‌واوبوونى پرۆژه‌كه، كێشه‌ى كه‌مئاوى له شارى هه‌ولێر به ڕێژه‌ى 100% چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
له ڕۆژێكدا 480 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو دەپاڵێوێت و بۆ هه‌ر كاتژمێرێكیش 20- 21 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوى خاوێن بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر دەنێرێت.
پرۆژه‌كه به چوار هێڵى سه‌ره‌كى له نێوان گه‌ڕه‌كه‌كانى نێوان شه‌قامى 120 مه‌ترى و شه‌قامى 150 مه‌ترى جێبه‌جێ ده‌كرێت و گه‌ڕه‌كه‌كانى نێوان ئه‌و شه‌قامانه و ده‌ره‌وه‌ى شه‌قامه‌كان و هه‌ريه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانى داره‌توو، بنه‌سڵاوه، كه‌سنه‌زان، پيرزين، شاوێس، بەحركه، عەنكاوه و سێبيران لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى ئاوى پرۆژه‌كه له زێى گه‌وره ده‌ست پێده‌كات و پاككردنه‌وه و پاڵاوتنى ئاوه‌كه و فلته‌ركردن و كلۆركردنى ئاوه‌كه به ستانداردى ڕێكخراوى ته‌ندروستیی جيهانى (WHO) و عێراقى جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له پرۆژه‌ى فرياگوزاريى خێراى ئاوى هه‌ولێر، 200 كيلۆمه‌تر بۆڕیی سپايڕۆڵ بە تیرەی 300ملم تاکو 1600 ملم به‌كاردێت و 280 کیلۆمەتر بۆڕیی ئەسیلین بە تیرەی 160 ملیم و 220 ملیم و 250 ملیم بۆ به‌ستنه‌وه‌ى پرۆژه‌كه به گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر به‌كار دێت.
ڕۆژانه 480 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو به ته‌واوى بۆ گه‌ڕه‌كانى شارى هه‌ولێر ده‌نێرێت و ده‌بێته هۆى داخستنى زياتر له هەزار بير‌ى ئاو به‌مه‌به‌ستى پاراستنى ئاوى ژێرزه‌وى و بەفیڕۆنەدانی.