سامان ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، سبه‌ی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ساز ده‌كرێ، به‌و بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین و هیوادارین چوار ساڵی ئاینده‌ی په‌رله‌مانی كوردستان پڕ بێت له ئارامی و ده‌رچوواندنی یاسا، خوای گه‌وره خاك و وڵات و هه‌رێمه‌كه‌مان بپارێزێ.
گوتیشی، ئێمه دوێنی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌مان بڵاو كرده‌وه كه له‌به‌رنامه‌ی كاره‌كه‌دا چوار خاڵ هه‌بوو كه سه‌ره‌تا به چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ست پێده‌كات و دواتر چه‌ند ساتێك ده‌وه‌ستن بۆ رێزلێنان له‌گیانی پاكی شه‌هیدان، له‌گه‌ڵ سرودی مارشی ئه‌ی ره‌قیب و دواتر بانگهێشتكردنی به‌ته‌مه‌نرین ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانه‌وه و دواتر كاندیده ده‌رچووه‌كان سوێندنی یاسایی ده‌خۆن.
ڕاشیگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی ئاماه‌كارییه‌كانی په‌رله‌مانیش، ئاماده‌كاریی باش كراوه و له‌سه‌ر بابه‌ته سیاسییه‌كان قسه ناكه‌ین و بابه‌ته سیاسییه‌كان بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌جێده‌هێڵین.
ئه‌وه‌شی گوت، هۆڵی په‌رله‌مان بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی ئاماده‌یه، بۆ یه‌كه‌مین جاره له خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، پێش ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌كه سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان رێبه‌رێكی كاری په‌رله‌مانی بڵاو كردووه‌ته‌وه بۆ شاره‌زابوون و ئاشنابوونی په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان به‌كاری یاسادانان و ئه‌مڕۆش هۆڵه‌كه تێست كرا و لیژنه‌ش پێكهات بۆ پێشوازی له كاندیده ده‌رچووه‌كان.