
خەبات – بەرهەم شێخ عزەدین
دلۆڤان جوامێر محه‌ممه‌د ته‌مه‌نی 25 ساڵە و دانیشتووی ناحییەی پیره‌مه‌گروونە، له ساڵی 2016 ده‌ستی كردووه به یاریی له‌شجوانی، له ساڵی 2019 به‌شداری لە پاڵه‌وانێتی پارێزگای سلێمانی كردوە و توانیویەتی ئه‌نجامی زۆر باش به‌ده‌ست بێنێ، له ڕشته‌ی فیزیك پله‌ی یه‌كه‌م و له رشته‌ی بۆدی كلاسیك پله‌ی دووه‌م، له هه‌مان ساڵ به‌شداریی له پاڵه‌وانێتی هۆڵه له‌شجوانییه‌كانی عێراق كرد و توانیی له ڕشته‌ی بۆدی بوڵدینگ پله‌ی چواره‌م له سه‌ر ئاستی عێراق به‌ده‌ست بێنێت، له هه‌مان ساڵ توانیی بڕوانامه‌ی ( A . B . C) به‌ده‌ست بهێنێت وببێتە به ڕاهێنه‌ری له‌شجوانی، له ساڵی 2024 به‌شداری پاڵه‌وانێتی كوردستانی كرد كه به‌هێزترین پاڵه‌وانێتی بوو له مێژووی كوردستان، توانی پله‌ی دووه‌م له ڕشته‌ی كلاسیك فیزیك به‌ده‌ست بهێنیت، ئەمانەی سەرەوە، بەشێك لە دەستكەوت و چالاكییەكانێتی، کە لەو دیمانەیەدا بۆی باس كردین.
*بۆچی یاری لەشجوانیت هەڵبژارد و ئامانجت چییە؟
-بۆ به‌هێزبوون گه‌وره‌بوونی ماسولكه‌كانم و له داهاتووشدا بۆ ڕێگریكردن له زوو پیربوون، یاری له‌شجوانیم هه‌ڵبژارد و ئامانجم ئه‌وه‌یه بگه‌م به پاڵه‌وانێتی مسته‌ر ئۆڵۆمپیادی جیهانی و ناوی كورد و كوردستان به‌رز ڕاگرم و نیشانی دونیا بدەین كه كوردیش لەبوارە جۆراوجۆرەكاندا خاوەن توانایە.
*تا چەند لەلایەن یەکێتی وەرزشوانانی کوردستان بایەخ بەم وەرزشە دەدرێت؟
-یه‌كێتی له‌شجوانی كوردستان و به‌تایبه‌ت یه‌كێتی له‌شجوانی شاره‌كان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان گرنگی ته‌واو به یاری له‌شجوانی ده‌ده‌ن له ڕووی زۆر ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتی و چاودێری هۆڵه‌كانی له‌شجوانی، به‌ڵام وا پێویسته كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانه‌وه پاره‌ی زیاتر خه‌رج بكا بۆ یه‌كێتی له‌شجوانی و تا ئه‌وانیش بتوانن یارمه‌تی ئه‌و پاڵه‌وانانه بده‌ن كه پاڵه‌وانێتی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن بۆ پێشكه‌وتنی زیاتری وه‌رزشه‌كه و پاڵه‌وانه‌كان، چونكه یاری له‌شجوانی وه‌ك وه‌رزشه‌كانی دی نییه.
*یاری لەش جوانی تا چەند لەبەرژەوەندی جەستەی مرۆڤە؟
یاری له‌شجوانی به‌ڕێژه‌ی %١٠٠ له‌به‌رژه‌وه‌ندی جه‌سته و ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤه و چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی قه‌ڵه‌وی و زه‌خت و شه‌كره و نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان و لاوازی سێكسی و مناڵ نه‌بوون و لاوازی جومگه‌و ئێسقان دەکات.
*زۆر کەس دەبینین کە وەرزشی لەشجوانی دەکات، دواتر توشی کێشەی تەندروستی دەبێت، ئەمەیان بۆچی دەگەڕێتەوە؟
-ئه‌وانه‌ی كه توشی هه‌ركێشه‌یه‌ك بوبن له یاری له‌شجوانی ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مه چونكه ئه‌م وه‌رزشه‌ش هه‌روه‌ك وه‌رزشه‌كانی دی توشبوونی به پێكان تیایه و شتێكی ئاساییه ،هه‌ندێكیش هه‌یه به‌هۆی هه‌ڵه به‌كارهێنانی هۆرمۆنه‌كانه‌وه توشی گرفتی هۆرمۆنه سرووشتیبه‌كانی خۆی بووه كه له‌وانه‌یه به‌سه‌رپه‌رشتی كه‌سی نه‌شاره‌زا به‌كاری هێنابێ یاخود هه‌ڕه‌مه‌كی هه‌ر له خۆیه‌وه به‌كار هێنابێ بێ به‌رنامه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئێستا زۆربه‌ی ڕاهێنه‌ره‌كان شاره‌زا‌ییه‌كی زۆریان په‌یداكردوه و ئه‌و كێشه‌یه له ئێستادا زۆركه‌م ڕووده‌دا.
*ئەو پرۆتین و ماددانەی بەکاری دەهێنن وەرزشوانانی لەشجوانی تا چەند زیانی بۆیان هەیە؟
-سه‌باره‌ت به ته‌واوكه‌ره خۆراكییه‌كان هیچیان زیانیان نییه و كه‌سی ئاسایی كه له‌م وه‌رزشه‌شا نه‌بێ ئه‌توانێ هه‌ندێكیان به‌كار بێنێت، هه‌ندێ فریما ( كۆمپانیا)ی ته‌واوكه‌ره‌كان هه‌یه به كوالێتی نزم یاخود به ساخته ( فه‌یك) ته‌واوكه‌ره‌كان ده‌هێننه ناو كوردستانه‌وه، به‌ڵام ده‌بێ یاریزان خۆی هۆشیاربێ بزانێ كه له كێ و له كوێ ئه‌یكڕێ و نه‌كه‌وێته داوی بانگه‌شه‌كان (ڕیكلامه‌كان )ه‌وه.
*وەک وەرزشوانێکی لەشجوانی کورد خەونی تۆ چییە؟
خه‌ون و ئامانجم وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد گه‌یشتن به پاڵه‌وانێتی مسته‌ر ئۆڵمپیایه، به‌ڵام به ناوی وڵاتی كوردستانه‌وه نەوە‌ك عێراق.