پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئەو قسانەی ڕەتکردەوە کە تیپەکەی پیر بووە، ئەمەش لەکاتێکدایە ئەو ناسناوەی پێدەبەخشن كە مان سیتی پێنج دۆڕانی لەسەریەک بووە.
گواردیۆلا سەبارەت بە پێکهاتەی تیپەکەی گوتی: یاریزانمان هەیە تەمەنیان 30 ساڵ یان زیاترە، بەڵام ئاستێکی سەرسوڕهێنەریان هەیە، هەروەها یاریزانی 23 ساڵان هەیە کە ئاستێکی خراپی هەیە، من سەیری تەمەن ناکەم، هەموو تیپەکان یاریزانی تەمەن جیاوازیان هەیە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، شیکاری كەسیی من ئەوە نییە بەهۆی بوونی یاریزانانی سەروو 30 ساڵان، كە ئەنجام بەدەست ناهێنین، لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: دەمەوێت بەرگری لەو شتانە بکەم کە بەدەستمان هێناوە، چونکە من ئەو یاریزانانە بە باشی دەناسم و هەرگیز یەک یاریزانم تاوانبار نەکردووە، زۆر هۆکار هەن کە جیاوازی دروست دەکەن، ئەگەر بتوانم هۆکارەکەی دەستنیشان بکەم، ئەوا دەستبەجێ کێشەکەم چارەسەر دەکرد، بەڵام ئەوەندە سادە نییە”.