تاڤگە عومەر بەڕێوەبهری گشتیی یاسا و پاراستنی مافی مرۆڤ
خەبات: ساسان دەروێش:- تاڤگە عومەر ڕەشید بەڕێوەبهری گشتیی یاسا و پاراستنی مافی مرۆڤ ڕایدهگهیهنێت كه پێویسته پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەت کرۆکی ئەم یاسا نوێیەی لێبووردنی گشتی بێت و ئەوانەی کە دەستیان سوورە بە خوێنی دایک و خوشک و هاوسەر و کچەکانیان هەرگیز بەر ڕەحمی هیچ یاسا و لێبوردنێک نەکەون.
سەبارەت بە گرنگیی پەیامەکەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و بڕیاری لێبوردنی گشتیی كه تاوانبارانی کوشتنی ئافرەت ناگرێتەوە، تاڤگە عومەر ڕەشید بەڕێوەری گشتیی یاسا و پاراستنی مافی مرۆڤ لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ خەبات قسهی كرد و گوتی: ڕۆژی 25ی نۆڤەمبەر لە ڕاگەیاندنی هەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان پەیامێکی گرنگی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنرا کە بکوژانی ژنان نابێت بەر لێبوردنی گشتی بکەون، دیارە ئافرەت کوشتن دیاردەیەکی جیهانییە و تایبەت نییە بە شوێن و کاتی دیاریکراو و بکوژەکان و هۆکارەکانی کوشتنیش جیاوازن هەروەک لەئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان هاتووە کە لە هەر 10 خولەکێک ئافرەتێک دەکوژرێت، بۆیە ئەم دیاردەیە تەنها له هەرێمی کوردستان نییە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە.
تاڤگە عومەر ڕەشید جهختی لهوهش كردهوه: لەسەرەتای دەست بەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جەنابی سەرۆک وەزیران لە ڕۆژی 25ی نۆڤەمبەر سەردانی ماڵی داڵدەدانی ئافرەتانی هەولێری کرد و بەڵێنی ئەوەی پێدان کە کارنامەی حکوومەت بۆ پاراستنی ئافرەتانی هەڕەشەلێکراو دەبێت و ئەوەندەی بەڕێزیان لای گرنگە لەگەڵ ئازار و ئەندێشەی ئەوان بێت و گوێگری خەم و مەینەتییەکانیان بێت ئەوەندە ئامادەبوون لە هۆڵی کۆنفرانسەکان و چالاکییەکان گرنگ نییە.
لە ئێستادا هەرێمی کوردستان بەرەو قۆناغێکی نوێی حوکمڕانی دەچێت و خولی شەشەمی پەرلەمان و کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێکهێنان دایە، ئەو یاسایەی کە لێبوردنی گشتی بۆ تاوانباران ڕێک دەخات بە گوێرەی دۆخی یاسایی و کۆمەڵایەتیی تاوانباران، دەبێت پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەت کرۆکی ئەم یاسا نوێیەی لێبوردنی گشتی بێت.