خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ، دەشنێ موراد نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (عاشق بووم) بڵاودەکاتەوە، گۆرانیبێژ دەشنێ موراد، لە ئینستاگرامەکەی خۆی ئەوەی ڕاگەیاند نوێترین گۆرانی لە سپۆتیفای بڵاوكردۆتەوە، هەر دوێنێش تەواوی كلیپەكەی لە چەناڵی فەرمی یوتیوبەکەی خۆی بڵاوکردەوە، دەشنێ موراد گۆرانیبێژ، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و ژینگەدۆستێکی کوردە، لە ساڵی ١٩٨٦ لە سلێمانی لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٩٧دا لەگەڵ بنەماڵەکەی چووەتە وڵاتی ھۆڵەندا و لەوێ نیشتەجێ بووە، نزیک بۆ ٢٠ ساڵ دەبێت دەستی بە کاری هونەری و گۆرانیگوتن کردووە و خاوەنی کۆمەڵێک بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی و کاری دووێتیشی لەگەڵ چەند هونەرمەندێک کردووه‌.