سەلام عەبدوڵڵا
به بڕیاری (134/54) كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی 25ی نۆڤه‌مبه‌ری دیاریكردووه، وه‌كوو: (ڕۆژی جیهانی بۆ قه‌ڵاچۆكردنی توندوتیژی دژی ئافره‌تان)، مه‌به‌ست له‌م ئامانجه‌ش ئه‌وه‌یه ئاستی هۆشیاریی هاووڵاتییان به‌رز بكرێته‌وه بۆ قه‌باره‌ی ئه‌و گرفتانه‌ی تووشی ئافره‌تان ده‌بێته‌وه له جیهاندا، وه‌ك: ده‌ستدرێژیی سێكسی، توندوتیژیی ناوماڵ و جۆره جیاوازه‌كانی تری توندوتیژی، له‌سه‌رووی ئه‌مانه‌شه‌وه ڕۆشنایی خستنه‌سه‌ر ئه‌و گرفته گه‌وره‌یه‌ی تا ئه‌مڕۆ له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كاندا ده‌شاردرێته‌وه.
له ڕاستیدا ئه‌م گرنگیپێدانه له‌لایه‌ن جیهانه‌وه به دۆزی توندوتیژیی دژی ئافره‌تان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوشتنی به‌ربه‌ریانه‌ی خوشكانی (میرابال) كه چالاكوانی سیاسی بوون كه له‌لایه‌ن دیكتاتۆری دۆمۆنیكانه‌وه له ساڵی 1960 بڕیاری له‌سه‌ر درا، رێكخراوی ئافره‌تانی ناوچه‌ی ده‌ریای كاریبی، ڕۆژی 25ی نۆڤه‌مبه‌ریان بۆ ڕۆژی دژایه‌تیی ئافره‌تان له ئه‌مه‌ریكای لاتین دیاری كرد كه له‌وه دوا به بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 1999 كرایه بڕیارێكی فه‌رمی.
دیارده‌ی توندوتیژیی دژی ئافره‌تان بۆته دیارده‌یه‌كی جیهانی و كۆمه‌ڵگه پێشكه‌تووه‌كانیش له‌م دیارده‌یه بێبه‌ش نین و جیاوازییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌وان ئه‌م حاڵه‌تانه ناشارنه‌وه و به ئاشكرا باسی ده‌كه‌ن و ئاماره‌كان ده‌خه‌نه‌ڕوو، له ساڵی 2023 هه‌ر (ده) خوله‌ك ئافره‌تێك له جیهان دا به شێوه‌یه‌كی دڕندانه له‌لایه‌ن هاوژینه‌كانیان یان له‌لایه‌ن كه‌س و كارییه‌وه كوژراوه.
بۆ نموونه: له وڵاتێكی پێشكه‌وتووی وه‌ك ئیتاڵیا له ساڵی (2017)، چل و نۆ هه‌زار ئافره‌ت چوونه‌ته لای بنكه‌كانی دژی توندوتیژی و له دۆخی ترسناكی خۆیان ئاگاداریان كردوون.
– ئه‌م ته‌وژمی توندوتیژییه دژی ژنان چۆن كۆتایی دێت؟
به پله‌ی یه‌كه‌م به دادگا و سزای تاوانكاران، به پله‌ی دواتر به گۆڕینی ڕای گشتیی كۆمه‌ڵگه، ئه‌ویش به په‌روه‌رده‌ی دروست و تێڕوانینی ئه‌رێنی بۆ ئافره‌ت به‌گشتی به پشتیوانی یاسایی و یارمه‌تیدانی بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تان له ڕووی داراییه‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌رێم، وه‌ك نموونه: به‌پێی ئاماره‌كانی توندوتیژیی دژی ژنان له هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2022، (16623) حاڵه‌ت له پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بووه، له‌وانه (6040) قوربانی له هه‌ولێر و (4541) له دهۆك و (3916) له سلێمانی بووه، له ئیداره سه‌ربه‌خۆكانیش له گه‌رمیان (1096) و له راپه‌ڕین (650) و له سۆرانیش (380) بووه.
له ڕاستیدا ناتوانین بڵێین ئه‌و ئامارانه‌ی لای خۆمان زۆر وردن، چونكه ئافره‌تانێكی زۆر هه‌ن كه یان نا‌وێرن یان له‌به‌ر خێزان و كۆمه‌ڵگه تۆماری ئه‌و توندوتیژییه ناكه‌ن یان له‌ژێر زه‌بری هه‌ڕه‌شه‌دا بێده‌نگیان ده‌كه‌ن، به دڵنیاییه‌وه له‌م جۆره كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا بێڕێزی و توندوتیژیی دژی ئافره‌تان گه‌لێك زیاترن.
بۆیه پێویسته بایه‌خێكی زیاتر له بواری په‌روه‌رده‌دا به‌و مه‌سه‌له‌یه بدرێ و وه‌ك وانه له قوتابخانه‌كاندا بخوێندرێ و ئه‌و تێڕوانینه له ئافره‌ت گوایه لاواز و بێهێز و بێ توانان له هۆشی گشتی ده‌ربهێنرێن و وه‌ك مرۆڤێكی كامڵ له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه سه‌یر بكرێ، ئه‌مه‌ش به پشتیوانی یاسا و ده‌سه‌ڵات و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریی كۆمه‌ڵگه ده‌كرێت، هاوكات سزاش به یاسا پێویسته پڕ به قاڵبی تاوانه‌كه بێت و لێبوردنی گشتیش نه‌یانگرێته‌وه.
لە كۆتاییدا دەڵێین: ئاستی هۆشیاری و بە ئاگایی و شارستانییەتی گەلێك، بە یەكسانی لە ئافرەت و مافەكانی دەپێورێت.