جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، له كۆبوونه‌وه‌كیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی، دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێت پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له ناكۆكی سیاسی دوور بخرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی تشرینی دووه‌م، سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان تایبه‌ت به‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ جاسم عه‌بود سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی كۆبوونه‌وه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گوتی، به سه‌رۆكی دادگای فیدراڵیمان گوتووه ده‌بێت به زووترین كات مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رجبكرێت و كار به بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی بكرێته‌وه و پرسی مووچه له ناكۆكی سیاسی دووربخرێته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێ، سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی دووپاتی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێت بریاره‌كه‌ی دادگا وه‌كو خۆی جێبه‌جێبكرێت و مووچه‌ی فه‌رمامبه‌ران له زاخۆوه تا به‌سره مانگانه به‌بێ دواكه‌وتن دابه‌ش بكرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه بریاردراوه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری دارایی و فراكسیۆنه‌كان رێكبخرێت تا بگه‌نه چاره‌سه‌ری كۆتایی بۆ پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.